سۆفیگه‌ری و سۆفیایه‌تی له کوردستاندا له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ڕوانینی ڕۆحانییه‌تی تاک‌خوازه‌وه جێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه، چونکه ته‌ریقه‌تی نه‌فشبه‌ندیه هه‌م دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌م کارکرده سیاسییه‌کانی ئاشکرایه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئابووریشدا پێوندییه‌کی تۆکمه‌ی هه‌یه. بزووتنه‌وه سیاسییه‌کان له ته‌کیه و خانه‌قاوه سه‌ریان هه‌ڵدا و شێخه‌کانی ته‌ریقه‌ت، بوون به سه‌رۆک و پا‌ڵپشت‌یان. ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م وتاره، چوونه ناخی ئه‌م پرسیاره‌یه که شێخه‌کانی ته‌ریقه‌تی نقشبه‌ندی، چلۆن و به چ شێوه‌یه‌ک له زه‌رفیه‌تی پێگه‌ی خۆیان له پێناو مه‌به‌سته سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کانی کوردستان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه تا گه‌یشتوونه‌ته کاروانی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی بارزان. ئه‌م وتاره به ڕه‌وشی وه‌سفین - ڕاڤـه‌کاری هه‌وڵ ئه‌دات، ڕاپورتێکی مێژوویی بخاته ڕوو هه‌تا لایه‌نه کاریگه‌ر و ڕووه کۆمه‌ڵایه‌تییه، کولتووری، فیکری، سیاسی و ئابوورییه‌کانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیه تاوتوێ بکات که بوونه‌ته هۆی گیرسانی بزووتنه‌وه‌ی شێخه‌کانی بارزان.