Sarkawt S. Qadir, N. W. Saeed
{"title":"پابه‌ندبوون به خستنه‌ڕووی ئافره‌ت وئاریشهكانی له ڕۆمانی(شار) ی \"حوسێن عارف\" دا","authors":"Sarkawt S. Qadir, N. W. Saeed","doi":"10.24086/cuejhss.v7n2y2023.pp60-72","DOIUrl":null,"url":null,"abstract":"ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له ژێر ناونیشانی (پابه‌ندبوون به خستنه‌ڕووی ئافره‌ت و ئاریشه‌كانی له ڕۆمانی (شار) ی \"حوسێن عارف\")دایه، هه‌وڵیداوه له چوارچێوه گشتییه‌كه‌دا وێنای بارودۆخ و ژیان و گوزه‌رانی ئافره‌تی كورد بكات له شاری سلێمانی، بێگومان له ڕۆمانی ناوبراو دا. ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له دوو به‌ش پێكدێت، به‌شی یه‌كه‌م ته‌رخانكراوه بۆ په‌یوه‌ندی نێوان (ئه‌ده‌ب و پابه‌ندبوون)، ئه‌م به‌شه‌ش چه‌ند ته‌وه‌رێك له خۆ ده‌گرێت، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا باسی زاراوه و چه‌مكی پابه‌ندبوون كراوه، له ته‌وه‌ری دووه‌میشدا باسی ڕۆمان و پابه‌ندبوون به بیری ماركسیزم كراوه، كه تیایدا ڕونكردنهوهی پێویست له باره‌ی ئایدۆلۆژیا و فه‌لسه‌فه‌ی ماركسیزم خراوه‌ته‌ڕوو. هه‌رچی به‌شی دووه‌مه ته‌رخانكراوه بۆ وێناكردنی ئافره‌ت و ئاریشه‌كانی له ڕۆمانی شاری (حوسێن عارف)دا، ئه‌م به‌شه‌ش شه‌ش ته‌وه‌ر له خۆ ده‌گرێت، له ته‌وه‌ری یه‌كه‌مدا باس له به كۆیله‌كردنی ئافره‌تان كراوه، له كاتێكدا له ته‌وه‌ری دووه‌مدا باسی به زۆر به شودانی كچان كراوه، هه‌رچی ته‌وه‌ری سێیه‌میشه ته‌رخانكراوه بۆ ڕونكردنهوهی دیارده‌ی ڕه‌دوكه‌وتن. ته‌وه‌ری دواتریش خۆی له باسكردنی دیارده‌ی ته‌ڵاقدان ده‌بینێته‌وه. ته‌وه‌ری پێنجه‌میش ته‌رخانكراوه بۆ توندوتیژی و جۆره‌كانی، كه سێكسی و جه‌سته‌یین. له كۆتا ته‌وه‌ریشدا ئاماژه به بێبه‌شكردنی ئافره‌تان كراوه له مافه‌كانیاندا. ","PeriodicalId":255205,"journal":{"name":"Cihan University-Erbil Journal of Humanities and Social Sciences","volume":"13 1","pages":"0"},"PeriodicalIF":0.0000,"publicationDate":"2023-08-15","publicationTypes":"Journal Article","fieldsOfStudy":null,"isOpenAccess":false,"openAccessPdf":"","citationCount":"0","resultStr":null,"platform":"Semanticscholar","paperid":null,"PeriodicalName":"Cihan University-Erbil Journal of Humanities and Social Sciences","FirstCategoryId":"1085","ListUrlMain":"https://doi.org/10.24086/cuejhss.v7n2y2023.pp60-72","RegionNum":0,"RegionCategory":null,"ArticlePicture":[],"TitleCN":null,"AbstractTextCN":null,"PMCID":null,"EPubDate":"","PubModel":"","JCR":"","JCRName":"","Score":null,"Total":0}
引用次数: 0