د. رنا علي مجيد
{"title":"ديالۆگ له ڕۆمانى (ئه‌ڵوه‌ن)ى ئه‌حلام مه‌نسووردا","authors":"د. رنا علي مجيد","doi":"10.24271/GARMIAN.47","DOIUrl":null,"url":null,"abstract":"دیالۆگ نه‌ک ته‌نها له ئه‌ده‌بدا، به‌ڵکو له ژیانى هه‌موو مرۆڤێکدا گرنگى و به‌های خۆی هه‌یه. دیالۆگ له‌ڕۆماندا به‌یه‌کێک له‌ته‌کنیکه گرنگ و جه‌وهه‌رییه‌کان داده‌نرێت و له‌رێیه‌وه ڕۆمانووس په‌یام و ئایدۆلۆجیای خۆی سه‌باره‌ت به‌جیهانی ڕۆمانه‌که‌ی له‌تێڕوانین و گۆشه‌نیگاى کاره‌کته‌ره‌کانه‌وه ئاراسته‌ى خوێنه‌ر ده‌کات، به‌مه‌ش جۆرێک له‌فره‌ده‌نگى له‌نێو ده‌قه‌که‌یدا به‌رهه‌مده‌هێنێت. ڕۆمانى (ئه‌ڵوه‌ن) کۆمه‌ڵێک به‌سه‌رهات و ڕووداوى ناوچه‌ى خانه‌قین له‌خۆده‌گرێت که له‌لایه‌ن ڕۆماننووس (ئه‌حلام مه‌نسوور)ه‌وه به شێوازێکی هونه‌رى ئاوێته‌ى ئه‌ندێشه و خه‌یاڵ و دونیابینی خۆیی کردوون و ئه‌زموونێکى جیاوازى له پرۆسه‌ى دیالۆگدا به‌پشت به‌ستن به شێوه‌زاری ناوچه‌که پێشکه‌شکردووه. گرنگى لێکۆڵینه‌وه‌که خۆی له‌وه‌دا ده‌بینێته‌وه که‌دیالۆگ ته‌کنیکێکى گرنگى گێڕانه‌وه‌یه و له‌ڕوانگه‌یه‌وه مه‌به‌ست و باس و به‌سه‌رهاته‌کان له‌ده‌نگی جیاوازه‌وه به‌خوێنه‌ر ده‌گات، به‌جۆرێک وته و گوزارشته‌کان ده‌بن به‌ناسنامه‌ى رۆشنبیری و فیکری و کۆمه‌ڵایه‌تى کاره‌کته‌ره‌کان، دواجاریش له‌کۆی گشتی دیالۆگه‌کانه‌وه په‌یامى رۆماننووس ئاراسته ده‌بێته‌وه. له‌لایه‌کى تره‌وه ڕۆمانى (ئه‌ڵوه‌ن) خاوه‌ن بونیادی هونه‌ریی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تى و دیالۆگیش له‌م ڕۆمانه‌دا بووه به‌پردێک بۆ ئاشناکردنی خوێنه‌ر به‌دابونه‌ریت و کلتوورى ناوچه‌که، هه‌روه‌ها گوزارشته له‌ئاستى مه‌عریفی و ڕۆشنبیری تاکى کورد له کات و شوێنێکی دیاریکراودا. بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه‌کانى توێژینه‌وه‌که ڕێبازى وه‌سفیی شیکاریی په‌یڕه‌وکراوه, به‌جۆرێک سه‌ره‌تا چه‌مک و زاراوه‌کان ناسێنراون و دواتر بنه‌ما هونه‌رییه‌کانى دیالۆگ له‌ده‌قی ڕۆمانى (ئه‌ڵوه‌ن) شیکراونه‌ته‌وه. توێژینه‌وه‌که پێکدێت: له‌ده‌روازه‌یه‌ک به‌ناونیشانى: چه‌مک و ئه‌رکی دیالۆگ له‌ڕۆماندا، و له ته‌وه‌رى یه‌که‌مدا جۆره‌کانى دیالۆگ له رۆمانی (ئه‌ڵوه‌ن)دا شیکراوه‌ته‌وه، به‌جۆرێک هه‌ریه‌ک له‌دیالۆگی ساده و شیکاری و هێمایی خراوه‌ته به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌وه‌رى دووه‌م له‌ژێر ناونیشانی: شێوازه‌کانی پێشکه‌شکردنی دیالۆگ له رۆمانى (ئه‌ڵوه‌ن)دا, هه‌ریه‌ک له دیالۆگى ڕاسته‌وخۆ و دیالۆگی ناڕاسته‌وخۆ لێکدراوه‌ته‌وه‌ا. له‌کۆتاییدا گرنگترین ئه‌نجام و سه‌رچاوه‌کان و کورته‌یه‌ک له‌توێژینه‌وه‌که به‌زمانى عه‌ره‌بی خراوه‌ته‌ڕوو.","PeriodicalId":12283,"journal":{"name":"Evaluation Study of Three Diagnostic Methods for Helicobacter pylori Infection","volume":null,"pages":null},"PeriodicalIF":0.0000,"publicationDate":"2017-06-01","publicationTypes":"Journal Article","fieldsOfStudy":null,"isOpenAccess":false,"openAccessPdf":"","citationCount":"0","resultStr":null,"platform":"Semanticscholar","paperid":null,"PeriodicalName":"Evaluation Study of Three Diagnostic Methods for Helicobacter pylori Infection","FirstCategoryId":"1085","ListUrlMain":"https://doi.org/10.24271/GARMIAN.47","RegionNum":0,"RegionCategory":null,"ArticlePicture":[],"TitleCN":null,"AbstractTextCN":null,"PMCID":null,"EPubDate":"","PubModel":"","JCR":"","JCRName":"","Score":null,"Total":0}
引用次数: 0