{"title":"دەربڕینە ڕێژەییەکان لە زمانی کوردیدا","authors":"Karwan Omar Qadir, Shaima Mahmood Ahmad","doi":"10.21928/juhd.v9n1y2023.pp47-55","DOIUrl":null,"url":null,"abstract":"توێژینەوەی پێشنیازکراو وردبوونەوەیەکی زانستییانەیە لە زمانەوانیی ڕێژەیی لە بواری (کۆزمانەوانیی درکپێکردن)دا. لەمڕوانگەیەوە باوەڕوایە، کە داڕشتەی زمانیی شێوە داڕێژەری چەمک و پەیپێبردنە جیاوازەکانی ئاخێوەرە بۆ درکپێکردن بە ڕاستی و ڕاستەقینە کۆمەڵایەتییەکان، چونکە زمان شێوەی بیرکردنەوەمان دیاریدەکات و تەنها هۆیەک نییە بۆ دەربڕینی بیر بەکاربهێنرێت، بەڵکو زمان، وەک یارمەتیدەرێک سنوری توانای مرۆڤ بۆ بیرکردنەوەش دادەنێت. لەمڕوانگەیەشەوە زمانی کوردی، وەک هەموو زمانەکانی تر، خاوەنی ئەم تایبەتمەندییە ڕێژەییەیە، کە بەهۆیەوە ئاخێوەرەکانی دەتوانن بەڕێژەی جیاواز واتای ڕێژەیی و هەست و نەستی ڕێژەیی دەرببڕن. بێگومان دەربڕین لە چەمکێک بە چەندین دەربڕاوی جیاواز، کە هەر دەربڕاوێکیان ڕێژەیەک و لایەکی چەمکەکە بنوێنێت، لە خۆیدا ڕێسایەکی گرنگیی دەوڵەمەندبوونی فەرهەنگی زمانەکەیە. توێژینەوەی پێشنیازکراویش ویستییەتی ئەم دیاردە زمانییە لە زمانی کوردیدا هەم شرۆڤە بکات و هەم وێناشی بکات.","PeriodicalId":313826,"journal":{"name":"Journal of University of Human Development","volume":null,"pages":null},"PeriodicalIF":0.0000,"publicationDate":"2023-01-16","publicationTypes":"Journal Article","fieldsOfStudy":null,"isOpenAccess":false,"openAccessPdf":"","citationCount":"0","resultStr":null,"platform":"Semanticscholar","paperid":null,"PeriodicalName":"Journal of University of Human Development","FirstCategoryId":"1085","ListUrlMain":"https://doi.org/10.21928/juhd.v9n1y2023.pp47-55","RegionNum":0,"RegionCategory":null,"ArticlePicture":[],"TitleCN":null,"AbstractTextCN":null,"PMCID":null,"EPubDate":"","PubModel":"","JCR":"","JCRName":"","Score":null,"Total":0}
引用次数: 0