گەشەکردنى عەقڵانى کۆمەڵگەى سیاسی – مەدەنى لەنێوان کانت و هیگڵ دا

Jabar Ismael Ahmed
{"title":"گەشەکردنى عەقڵانى کۆمەڵگەى سیاسی – مەدەنى لەنێوان کانت و هیگڵ دا","authors":"Jabar Ismael Ahmed","doi":"10.21928/juhd.v9n2y2023.pp44-54","DOIUrl":null,"url":null,"abstract":"گەشەکردنى عەقڵانى کۆمەڵگە گرێدراوى هزرینى بیرمەندان و فەیلەسوفانە بۆ پەیوەندییە مرۆییەکان، واتا بە بنەماگرتنى عەقڵ و عەقڵانیەت لە بەرەو پێشچوون و گۆڕانى کۆمەڵگە و دامەزراوەکان و پەیوەندییەکان لەپێناو دەستەبەرى ژیانێکى باشتر. ئاماژە سەرەتاکانى بیرکردنەوە لە گەشەپێدانى کۆمەڵگە بەئاڕاستەى گوزارشتکردن بوو لە گەشەپێدانى بونیادى سیاسی و پەیوەندییە سیاسییەکان، بەتایبەت لاى فەیلەسوفانى گریکى کۆن کە مرۆڤ بونەوەرێکى سیاسییە و سەرقاڵى ڕێکخستنى پەیوەندییە سیاسییەکانیەتى، بەڵام بەگەشەى ژیانى مرۆیی و گۆڕانى بیرکردنەوەکان لەهەمبەر گەشەى کۆمەڵگە، سەرنجدانیش لە ماهیەتى وەرچەرخانى کۆمەڵایەتى و سیاسی کۆمەڵگە گۆڕانکارى بەسەردا هات.\nفەیلەسوفانى عەقڵانى بەپشت بەستن بە ڕۆڵى عەقڵ، پرسی گەشەى کۆمەڵگە و کۆمەڵگەى مەدەنى – سیاسییان شرۆڤە کردووە، ئیمانوێڵ کانت پێیوایە کۆمەڵگەى مەدەنى بریتییە لە کۆمەڵگەى سیاسی گەشەکردو ڕووەو کۆمەڵگەى ئامانجەکان لەسەر بنەمایەکى عەقڵانى و ئەخلاقی، واتا لاى کانت کۆمەڵگەى مەدەنى هەر کۆمەڵگەى سیاسییە بەڵام لەچەشنێکى گەشەکردوتر و عەقڵانى و ئەخلاقیتر. هەرچەندە هیگڵیش پشت بە عەقڵ دەبەستێت بۆ شرۆڤەى گەشەى کۆمەڵگە، بەڵام هیگڵ کۆمەڵگەى مەدەنى لە کۆمەڵگەى سیاسی جیادەکاتەوە و کۆمەڵگەى سیاسی بە ڕۆحى ڕەهاى دەوڵەت نەتەوەوە گرێدەدات و ئاستێکى باڵاتری پێدەبەخشێت، هاوکات کۆمەڵگەى مەدەنى وەکو ڕایەڵێک لەنێوان تاکەکان و دەوڵەت وێنادەکات.\nهەرچەندە هەردوو فەیلەسوف (کانت و هیگڵ) پشت بە بونیادى عەقڵانى دەبەستن بۆ شرۆڤەى گەشەکردنى کۆمەڵگە، بەڵام بە دوو دەرئەنجامى جیاواز دەگەن، کانت کۆمەڵگەى مەدەنى و کۆمەڵگەى سیاسی وەکو هەمان بوون و لێکەوتى ئەو گەشە کردنە دەبینێت، بەڵام هیگڵ جیاوازى نێوان کۆمەڵگەى مەدەنى و کۆمەڵگەى سیاسی وەکو بەرئەنجامى ئەو گەشەکردنە دەخاتەڕوو.","PeriodicalId":313826,"journal":{"name":"Journal of University of Human Development","volume":null,"pages":null},"PeriodicalIF":0.0000,"publicationDate":"2023-04-16","publicationTypes":"Journal Article","fieldsOfStudy":null,"isOpenAccess":false,"openAccessPdf":"","citationCount":"0","resultStr":null,"platform":"Semanticscholar","paperid":null,"PeriodicalName":"Journal of University of Human Development","FirstCategoryId":"1085","ListUrlMain":"https://doi.org/10.21928/juhd.v9n2y2023.pp44-54","RegionNum":0,"RegionCategory":null,"ArticlePicture":[],"TitleCN":null,"AbstractTextCN":null,"PMCID":null,"EPubDate":"","PubModel":"","JCR":"","JCRName":"","Score":null,"Total":0}
引用次数: 0

Abstract

گەشەکردنى عەقڵانى کۆمەڵگە گرێدراوى هزرینى بیرمەندان و فەیلەسوفانە بۆ پەیوەندییە مرۆییەکان، واتا بە بنەماگرتنى عەقڵ و عەقڵانیەت لە بەرەو پێشچوون و گۆڕانى کۆمەڵگە و دامەزراوەکان و پەیوەندییەکان لەپێناو دەستەبەرى ژیانێکى باشتر. ئاماژە سەرەتاکانى بیرکردنەوە لە گەشەپێدانى کۆمەڵگە بەئاڕاستەى گوزارشتکردن بوو لە گەشەپێدانى بونیادى سیاسی و پەیوەندییە سیاسییەکان، بەتایبەت لاى فەیلەسوفانى گریکى کۆن کە مرۆڤ بونەوەرێکى سیاسییە و سەرقاڵى ڕێکخستنى پەیوەندییە سیاسییەکانیەتى، بەڵام بەگەشەى ژیانى مرۆیی و گۆڕانى بیرکردنەوەکان لەهەمبەر گەشەى کۆمەڵگە، سەرنجدانیش لە ماهیەتى وەرچەرخانى کۆمەڵایەتى و سیاسی کۆمەڵگە گۆڕانکارى بەسەردا هات. فەیلەسوفانى عەقڵانى بەپشت بەستن بە ڕۆڵى عەقڵ، پرسی گەشەى کۆمەڵگە و کۆمەڵگەى مەدەنى – سیاسییان شرۆڤە کردووە، ئیمانوێڵ کانت پێیوایە کۆمەڵگەى مەدەنى بریتییە لە کۆمەڵگەى سیاسی گەشەکردو ڕووەو کۆمەڵگەى ئامانجەکان لەسەر بنەمایەکى عەقڵانى و ئەخلاقی، واتا لاى کانت کۆمەڵگەى مەدەنى هەر کۆمەڵگەى سیاسییە بەڵام لەچەشنێکى گەشەکردوتر و عەقڵانى و ئەخلاقیتر. هەرچەندە هیگڵیش پشت بە عەقڵ دەبەستێت بۆ شرۆڤەى گەشەى کۆمەڵگە، بەڵام هیگڵ کۆمەڵگەى مەدەنى لە کۆمەڵگەى سیاسی جیادەکاتەوە و کۆمەڵگەى سیاسی بە ڕۆحى ڕەهاى دەوڵەت نەتەوەوە گرێدەدات و ئاستێکى باڵاتری پێدەبەخشێت، هاوکات کۆمەڵگەى مەدەنى وەکو ڕایەڵێک لەنێوان تاکەکان و دەوڵەت وێنادەکات. هەرچەندە هەردوو فەیلەسوف (کانت و هیگڵ) پشت بە بونیادى عەقڵانى دەبەستن بۆ شرۆڤەى گەشەکردنى کۆمەڵگە، بەڵام بە دوو دەرئەنجامى جیاواز دەگەن، کانت کۆمەڵگەى مەدەنى و کۆمەڵگەى سیاسی وەکو هەمان بوون و لێکەوتى ئەو گەشە کردنە دەبینێت، بەڵام هیگڵ جیاوازى نێوان کۆمەڵگەى مەدەنى و کۆمەڵگەى سیاسی وەکو بەرئەنجامى ئەو گەشەکردنە دەخاتەڕوو.
گەشەکردنى عەقڵانى کۆمەڵگەى سیاسی – مەدەنى لەنێوان کانت و هیگڵ دا
گەشەکردنى عەقڵانى کۆمەڵگە گرێدراوى هزرینى بیرمەندان و فەیلەسوفانە بۆ پەیوەندیە مرۆییەکان، واتا بە بنەماگرتنىعەقڵ و عەقڵانیەت لە بەرەو پێشچوون و گۆڕانى کۆمەڵگە و دامەزراوەکان و پەیەوندیەکان لەپێناو دەستەبەرى ژیانێکى باشتر.ئاماژە سەرەتاکانى بیرکردنەوە لە گەشەپێدانى کۆمەڵگە بەئاڕاستەى گوزارشتکردن بوو لە گەشەپێدانى بونیادى سیاسی و پەیوەندییە سیاسییەکان، بەتایبەت لاى فەیلەسوفانى گریکى کۆن کە مرۆڤ بونەوەرێکى سیاسییە وسەرقاڵى ڕێکخستنى پەیوەندییە سیاسییەکانیەتى، بەڵام بەگەشەى ژیانى مرۆیی و گۆڕانى بیرکردنەوەکان لەهەمبەر گەشەى کۆمەڵگە، سەرنجدانیش لە ماهیەتى وەرچەرخانى کۆمەڵایەتى و سیاسی کۆمەڵگە گۆڕانکارى بەسەردا هات.فەیلەسوفانى عەقڵانى بەپشت بەستن بە ڕۆڵى عەقڵ، پرسی گەشەى کۆمەڵگە و کۆمەڵگەى مەدەنى – سیاسییان شرۆڤە کردووە، ئیمانوێڵ کانت پێیوایە کۆمەڵگەى مەدەنى بریتییە لە کۆمەڵگەى سیاسیگەشەکردو ڕووەو کۆمەڵگەى ئامانجەکان لەسەر بنەمایەکى عەقڵانى و ئەخلاقی، واتا لاى کانت کۆمەڵگەى مەدەنى هەر کۆمەڵگەى سیاسییە بەڵام لەچەشنێکى گەشەکردوتر و عەقڵانى و ئەخلاقیتر.هەرچندە هیگڵیش پشت بە عەقڵ دەبەستێت بۆ شرۆڤەى گەشەى کۆمەڵگە، بەڵام هیگڵ کۆمەڵگەى مەدەنى لە کۆمەڵگەى سیاسی جیادەکاتەوە وکۆمەڵگەى سیاسی بەڕۆحى ڕەهاى دەوڵەت نەتەوەوە گرێدەدات و ئاستێکى باڵاتری پێدەبەخشێت، هاوکات کۆمەڵگەى مەدەنى وەکو ڕای ەڵێک لەنێوان تاکەکان و دەوڵەت وێنادەکات.هەرچندە هەردوو فەیلەسوف (کانت و هیگڵ) پشت بە بونیادى عەقڵانى دەبەستن بۆ شرۆڤەى گەشەکردنى کۆمەڵگە، بەڵام بە دوو دەرئەنجامى جیاواز دەگەن، کانت کۆمەڵگەى مەدەنى وسیاسی وکو هەمان بوون و لێکەوتى ئەو گەشە کردنە دەبینێت، بەڵام هیگڵ جیاوازى نێوان کۆمەڵگەى مەدەنى وکۆمەڵگەى سیاسی وەکو بەرئەنجامى ئەو گەشەکردنە دەخاتەڕو.
本文章由计算机程序翻译,如有差异,请以英文原文为准。
求助全文
约1分钟内获得全文 求助全文
来源期刊
自引率
0.00%
发文量
0
×
引用
GB/T 7714-2015
复制
MLA
复制
APA
复制
导出至
BibTeX EndNote RefMan NoteFirst NoteExpress
×
提示
您的信息不完整,为了账户安全,请先补充。
现在去补充
×
提示
您因"违规操作"
具体请查看互助需知
我知道了
×
提示
确定
请完成安全验证×
copy
已复制链接
快去分享给好友吧!
我知道了
右上角分享
点击右上角分享
0
联系我们:info@booksci.cn Book学术提供免费学术资源搜索服务,方便国内外学者检索中英文文献。致力于提供最便捷和优质的服务体验。 Copyright © 2023 布克学术 All rights reserved.
京ICP备2023020795号-1
ghs 京公网安备 11010802042870号
Book学术文献互助
Book学术文献互助群
群 号:481959085
Book学术官方微信