{"title":"کاریگه‌ری ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیه له‌سه‌ر سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی بارزان","authors":"Mohammad Haji̇taghi̇, Behzad Ahmadi","doi":"10.55253/2022.nubihar.1177717","DOIUrl":null,"url":null,"abstract":"سۆفیگه‌ری و سۆفیایه‌تی له کوردستاندا له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ڕوانینی ڕۆحانییه‌تی تاکخوازهوه جێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه، چونکه ته‌ریقه‌تی نهفشبهندیه هه‌م دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌م کارکرده سیاسییه‌کانی ئاشکرایه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئابووریشدا پێوندییه‌کی تۆکمه‌ی هه‌یه. بزووتنه‌وه سیاسییه‌کان له ته‌کیه و خانه‌قاوه سه‌ریان هه‌ڵدا و شێخه‌کانی ته‌ریقه‌ت، بوون به سه‌رۆک و پاڵپشتیان. ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م وتاره، چوونه ناخی ئه‌م پرسیاره‌یه که شێخه‌کانی ته‌ریقه‌تی نقشبه‌ندی، چلۆن و به چ شێوه‌یه‌ک له زه‌رفیه‌تی پێگه‌ی خۆیان له پێناو مه‌به‌سته سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کانی کوردستان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه تا گه‌یشتوونه‌ته کاروانی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی بارزان. ئه‌م وتاره به ڕه‌وشی وه‌سفین - ڕاڤـهکاری هه‌وڵ ئه‌دات، ڕاپورتێکی مێژوویی بخاته ڕوو هه‌تا لایه‌نه کاریگه‌ر و ڕووه کۆمه‌ڵایه‌تییه، کولتووری، فیکری، سیاسی و ئابوورییه‌کانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیه تاوتوێ بکات که بوونه‌ته هۆی گیرسانی بزووتنه‌وه‌ی شێخه‌کانی بارزان.","PeriodicalId":208320,"journal":{"name":"Nubihar Akademi","volume":"49 1","pages":"0"},"PeriodicalIF":0.0000,"publicationDate":"2022-12-11","publicationTypes":"Journal Article","fieldsOfStudy":null,"isOpenAccess":false,"openAccessPdf":"","citationCount":"0","resultStr":null,"platform":"Semanticscholar","paperid":null,"PeriodicalName":"Nubihar Akademi","FirstCategoryId":"1085","ListUrlMain":"https://doi.org/10.55253/2022.nubihar.1177717","RegionNum":0,"RegionCategory":null,"ArticlePicture":[],"TitleCN":null,"AbstractTextCN":null,"PMCID":null,"EPubDate":"","PubModel":"","JCR":"","JCRName":"","Score":null,"Total":0}
引用次数: 0
Abstract
سۆفیگه‌ری و سۆفیایه‌تی له کوردستاندا له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی ڕوانینی ڕۆحانییه‌تی تاکخوازهوه جێگه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه، چونکه ته‌ریقه‌تی نهفشبهندیه هه‌م دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه، هه‌م کارکرده سیاسییه‌کانی ئاشکرایه و هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ ئابووریشدا پێوندییه‌کی تۆکمه‌ی هه‌یه. بزووتنه‌وه سیاسییه‌کان له ته‌کیه و خانه‌قاوه سه‌ریان هه‌ڵدا و شێخه‌کانی ته‌ریقه‌ت، بوون به سه‌رۆک و پاڵپشتیان. ته‌وه‌ره‌ی ئه‌م وتاره، چوونه ناخی ئه‌م پرسیاره‌یه که شێخه‌کانی ته‌ریقه‌تی نقشبه‌ندی، چلۆن و به چ شێوه‌یه‌ک له زه‌رفیه‌تی پێگه‌ی خۆیان له پێناو مه‌به‌سته سیاسی، کۆمه‌ڵایه‌تی و کولتوورییه‌کانی کوردستان که‌ڵکیان وه‌رگرتووه تا گه‌یشتوونه‌ته کاروانی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی سیاسی بارزان. ئه‌م وتاره به ڕه‌وشی وه‌سفین - ڕاڤـهکاری هه‌وڵ ئه‌دات، ڕاپورتێکی مێژوویی بخاته ڕوو هه‌تا لایه‌نه کاریگه‌ر و ڕووه کۆمه‌ڵایه‌تییه، کولتووری، فیکری، سیاسی و ئابوورییه‌کانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندیه تاوتوێ بکات که بوونه‌ته هۆی گیرسانی بزووتنه‌وه‌ی شێخه‌کانی بارزان.