{"title":"ڕوانگەی مامۆستایانی زانکۆ سەبارەت بە ڕۆڵی سۆشیاڵ میدیا لە بازاڕگەریی بۆ یەکلاکردنەوەی کڕینی خانووبەرە","authors":"Omer Ahmad Ramazan, Anjuman Hussein Hama Amin","doi":"10.21928/juhd.v9n3y2023.pp89-102","DOIUrl":null,"url":null,"abstract":"ئامانجی سەرەکی ئەم توێژینەوەیە زانینی ئاستی پشتبەستنی مامۆستایانی زانکۆی سلێمانییە بە سۆشیاڵ میدیا و ڕەنگدانەوەیەتی لەسەر یەکلاکردنەوەی کڕینیان لە کەرتی خانووبەرەدا، ئەم توێژینەوەیە لەجۆری (وەسفی)ـەو ئامانجی وەسفکردن و شیکردنەوەی دیاردەکان و پۆڵێنکردنی داتا و ژمارە و ئامارەکانە پاش کۆکردنەوە و تۆمارکردن و شرۆڤەو شیکردنەوە بۆیان، کۆمەڵگای توێژینەوەکە بریتییە مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی، سامپڵی توێژینەوەکە بریتییە لە مامۆستایانی کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی لە شەش کۆلێژ (زانستە مرۆڤایەتییەکان، زمان، کارگێڕی و ئابووری، زانست، پەروەردەی بنەڕەت، ئەندازیاری)، کە ژمارەیان گەیشتە (١٤٩) مامۆستا، بەشێوەی فۆرمی ڕاپێوی پرسیارەکانیان ئاراستە کراوە، پاشان بە پشت بەستن بە بەرنامەی ئاماری (SPSS) داتا و زانیاریەکان شیکراونەتەوە و ئەنجامەکان دەرهێنراون، لە دیارترین دەرئەنجامەکانی توێژینەوەکە بریتییە لە: مامۆستایانی زانکۆ له ئاستێکی بەرزدا گرنگی بە بازاڕگەری خانووبەرە دەدەن لە سۆشیاڵ میدیا، بەڵام لە ئاستێکی مامناوەندا پشت به سۆشیاڵ میدیا دهبهستن بۆ یهکلاکردنهوهی بڕیاڕی کڕین، هەروەها ئاستی بهکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا لای مامۆستایانی زانکۆی سلێمانی له پلهیهکی بهرزدایه، ئهمهش بهرجهستهی ههژموونی سۆشیاڵ میدیا دهکات سەبارەت بە دەستکەوتنی زانیاری تیایدا، فهیسبوک وهک پلاتفۆڕمێکی دیاری سۆشیاڵ میدیا بەهۆی تایبەتمەندی فرەجۆر و ئاسانی بەکارهێنانی زۆرترین بهکارهێنهری ههیه، بەڵام بۆ دروستبوونی بڕیاری کڕین لە کەرتی خانووبەرە لە ئاستێکی بەرزدا پشتی پێنابەسترێت، ئەوەش بۆ کەمی متمانەکردن دەگەڕێتەوە بە زانیاری و پەیامی بازرگانی نوسینگەکانی بواری خانووبەرە.","PeriodicalId":313826,"journal":{"name":"Journal of University of Human Development","volume":null,"pages":null},"PeriodicalIF":0.0000,"publicationDate":"2023-07-16","publicationTypes":"Journal Article","fieldsOfStudy":null,"isOpenAccess":false,"openAccessPdf":"","citationCount":"0","resultStr":null,"platform":"Semanticscholar","paperid":null,"PeriodicalName":"Journal of University of Human Development","FirstCategoryId":"1085","ListUrlMain":"https://doi.org/10.21928/juhd.v9n3y2023.pp89-102","RegionNum":0,"RegionCategory":null,"ArticlePicture":[],"TitleCN":null,"AbstractTextCN":null,"PMCID":null,"EPubDate":"","PubModel":"","JCR":"","JCRName":"","Score":null,"Total":0}
引用次数: 0