{"title":"خوێندنه‌وه‌نه‌وه‌ی ئانترۆپۆلۆژیانه‌ی پێگه‌ی ئاکار له فۆلکلۆری کوردی و عه‌ره‌بیدا (نموونه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن: مه‌ته‌ڵی کوردی و عه‌ره‌بی)","authors":"محه‌مه‌د یه‌عقووبی, مه‌سعوود بینه‌نده, به‌یان که‌ریمی","doi":"10.26436/hjuoz.2022.10.3.1041","DOIUrl":null,"url":null,"abstract":"فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بی زاره‌کی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاوێنه‌یه‌کی باڵانوێنه که بایه‌خ و به‌ها ئاکارییه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه تێیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. بێگومان کورد و عه‌ره‌ب وه‌کوو دوو نه‌ته‌وه‌ی هاوته‌نیشت که پێوه‌ندییه‌کی مێژوویی دووروودرێژیان ئه‌زموون کردووه، کاریگه‌رییان له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی گشتیی یه‌کدی داناوه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که پێگه‌ی ئاکار و به‌ها پێوه‌ندیداره‌کان له نێو فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بی زاره‌کیی دوو نه‌ته‌وه‌ی گرنگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست واته کورد و عه‌ره‌ب به‌راورد بکات. خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ئانترۆپۆلۆژیانه‌ی مه‌ته‌ڵی کوردی و عه‌ره‌بی، که زۆرترین ده‌رکه‌وته و ئاماژه‌ی بایه‌خ و به‌ها ئاکارییه‌کانی تێدا به‌دی ده‌کرێت، لایه‌نه هاوبه‌ش و هه‌روه‌ها جیاوازییه‌کانی پێگه و ئاڕاسته‌ی ئاکار له دوو فه‌رهه‌نگی کوردی و عه‌ره‌بیدا ڕوون ده‌کاته‌وه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا لایه‌نه‌کانی بایه‌خ و به‌هاکانی ئاکار له دوو ڕه‌هه‌ندی پاشهاتی و ڕێساییدا له‌به‌رچاو گیراوه که ڕه‌هه‌ندی پاشهاتی ئاکاری تایبه‌ت به ئه‌ویدی، خود و سروشت ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌هه‌ندی ڕێسایی شه‌ش پێوه‌ری که‌ماڵ‌خوازی، دووری له کرداری ناشایست، فه‌زیله‌تی ئاکاری، به‌خشش و شوناسی ئاکاری له‌خۆ ده‌گرێت. پرسی سه‌ره‌کی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که شێوازه‌کانی ده‌ربڕینی بایه‌خه پاشهاتی و ڕێساییه‌کانی ئاکار له مه‌ته‌ڵی کوردی و عه‌ره‌بیدا چۆن ده‌نوێنرێنه‌وه و جیاوازی و هاوبه‌شیی ئه‌و ده‌ربڕینانه چۆن له‌سه‌ر بیچمگرتن و پێکهێنانی جیهانبینیی گشتیی ئه‌و دوو فه‌رهه‌نگه کاریگه‌ری داده‌نێت. هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ره دیاریکراوه‌کانی ئاکار به‌پێی تیۆری ئانترۆپۆلۆژی فه‌رهه‌نگی و میتۆدی وه‌سفی تۆکمه‌ی گلیفۆرد گیرتز له به‌ستێی مه‌ته‌ڵی کوردی و عه‌ره‌بیدا به‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌گات که هاوشێوازی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت له شێوه‌ژیانی شوانکاره‌یی و خێڵه‌کیدا بووه‌ته هۆی پێکهاتنی ئاڕاسته‌یه‌کی هاوشێوه له نێو ئه‌و به‌ها و بایه‌خه ئاکارییانه‌ی که له فۆلکلۆر و که‌له‌پووری ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌دا خۆی نواندووه. هه‌روه‌ها جیاوازییه‌کان له ده‌ربڕین و پێناسه‌ی بایه‌خه‌کانی ئاکاردا، جیاوازی زمان، جوگرافیا، فه‌رهه‌نگ، ئه‌زموونی مێژوویی و ژین‌جیهانی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه ڕوون ده‌که‌نه‌وه.","PeriodicalId":134960,"journal":{"name":"humanities Journal of University of Zakho","volume":"65 1","pages":"0"},"PeriodicalIF":0.0000,"publicationDate":"2022-09-26","publicationTypes":"Journal Article","fieldsOfStudy":null,"isOpenAccess":false,"openAccessPdf":"","citationCount":"0","resultStr":null,"platform":"Semanticscholar","paperid":null,"PeriodicalName":"humanities Journal of University of Zakho","FirstCategoryId":"1085","ListUrlMain":"https://doi.org/10.26436/hjuoz.2022.10.3.1041","RegionNum":0,"RegionCategory":null,"ArticlePicture":[],"TitleCN":null,"AbstractTextCN":null,"PMCID":null,"EPubDate":"","PubModel":"","JCR":"","JCRName":"","Score":null,"Total":0}
引用次数: 0
Abstract
فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بی زاره‌کی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاوێنه‌یه‌کی باڵانوێنه که بایه‌خ و به‌ها ئاکارییه‌کانی ئه‌و نه‌ته‌وه تێیدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. بێگومان کورد و عه‌ره‌ب وه‌کوو دوو نه‌ته‌وه‌ی هاوته‌نیشت که پێوه‌ندییه‌کی مێژوویی دووروودرێژیان ئه‌زموون کردووه، کاریگه‌رییان له‌سه‌ر فه‌رهه‌نگی گشتیی یه‌کدی داناوه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که پێگه‌ی ئاکار و به‌ها پێوه‌ندیداره‌کان له نێو فۆلکلۆر و ئه‌ده‌بی زاره‌کیی دوو نه‌ته‌وه‌ی گرنگی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست واته کورد و عه‌ره‌ب به‌راورد بکات. خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ئانترۆپۆلۆژیانه‌ی مه‌ته‌ڵی کوردی و عه‌ره‌بی، که زۆرترین ده‌رکه‌وته و ئاماژه‌ی بایه‌خ و به‌ها ئاکارییه‌کانی تێدا به‌دی ده‌کرێت، لایه‌نه هاوبه‌ش و هه‌روه‌ها جیاوازییه‌کانی پێگه و ئاڕاسته‌ی ئاکار له دوو فه‌رهه‌نگی کوردی و عه‌ره‌بیدا ڕوون ده‌کاته‌وه. له‌م توێژینه‌وه‌یه‌دا لایه‌نه‌کانی بایه‌خ و به‌هاکانی ئاکار له دوو ڕه‌هه‌ندی پاشهاتی و ڕێساییدا له‌به‌رچاو گیراوه که ڕه‌هه‌ندی پاشهاتی ئاکاری تایبه‌ت به ئه‌ویدی، خود و سروشت ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها ڕه‌هه‌ندی ڕێسایی شه‌ش پێوه‌ری که‌ماڵ‌خوازی، دووری له کرداری ناشایست، فه‌زیله‌تی ئاکاری، به‌خشش و شوناسی ئاکاری له‌خۆ ده‌گرێت. پرسی سه‌ره‌کی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه که شێوازه‌کانی ده‌ربڕینی بایه‌خه پاشهاتی و ڕێساییه‌کانی ئاکار له مه‌ته‌ڵی کوردی و عه‌ره‌بیدا چۆن ده‌نوێنرێنه‌وه و جیاوازی و هاوبه‌شیی ئه‌و ده‌ربڕینانه چۆن له‌سه‌ر بیچمگرتن و پێکهێنانی جیهانبینیی گشتیی ئه‌و دوو فه‌رهه‌نگه کاریگه‌ری داده‌نێت. هه‌ڵسه‌نگاندنی پێوه‌ره دیاریکراوه‌کانی ئاکار به‌پێی تیۆری ئانترۆپۆلۆژی فه‌رهه‌نگی و میتۆدی وه‌سفی تۆکمه‌ی گلیفۆرد گیرتز له به‌ستێی مه‌ته‌ڵی کوردی و عه‌ره‌بیدا به‌و ده‌رئه‌نجامه ده‌گات که هاوشێوازی له ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت له شێوه‌ژیانی شوانکاره‌یی و خێڵه‌کیدا بووه‌ته هۆی پێکهاتنی ئاڕاسته‌یه‌کی هاوشێوه له نێو ئه‌و به‌ها و بایه‌خه ئاکارییانه‌ی که له فۆلکلۆر و که‌له‌پووری ئه‌و دوو نه‌ته‌وه‌یه‌دا خۆی نواندووه. هه‌روه‌ها جیاوازییه‌کان له ده‌ربڕین و پێناسه‌ی بایه‌خه‌کانی ئاکاردا، جیاوازی زمان، جوگرافیا، فه‌رهه‌نگ، ئه‌زموونی مێژوویی و ژین‌جیهانی ئه‌و دوو نه‌ته‌وه ڕوون ده‌که‌نه‌وه.