{"title":"بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى دادگا‌ى ده‌ستوورى نێونه‌ته‌وه‌يى","authors":"حه‌سه‌ن حوسێن, عثمان ويسي","doi":"10.25007/ajnu.v1n1a1947","DOIUrl":null,"url":null,"abstract":"هه‌وڵه‌كانى مرۆڤايه‌تى بۆ هێنانه‌دى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى به‌خته‌وه‌رو خۆشگوزه‌ران، كۆمه‌ڵگه‌يه‌ك كه تاكه‌كانى له ئاشتيى و ته‌باييدا بژين، پاشخانێكى مێژوويى دوور و درێژى هه‌يه، له فه‌لسه‌فه و ئه‌ندێشه‌ى سياسى هه‌ر يه‌كه له (ئه‌فلاتۆن و ئه‌رستۆ) تا ده‌گاته فه‌لسه‌فه‌ى مۆدێرن و پۆست مۆدێرن، باش‌ترين فۆڕمى حوكمڕانيى و دامه‌زراوه‌یی و سيسته‌مى سياسيى و ده‌وڵه‌تى نموونه‌يى، جێبايه‌خى بيرمه‌ندان و پسپۆرانى فه‌لسه‌فه و ياسا و زانسته سياسييه‌كان بووه. حوكمڕانيى ده‌ستووريى، وه‌ك تايپێك له حوكمڕانى مۆدێرن، هه‌نگاوێكه بۆ بونيادنانى سيسته‌مێكى حوكمڕانيى پابه‌ند به نۆرم و بنه‌ما ده‌ستوورييه‌كان، ئه‌م شێوه له حوكمڕانييه، به گه‌وره‌ترين ده‌ستكه‌وتى شارستانيه‌تى مۆدێرن داده‌نرێت، كه به‌هۆيه‌وه پێوه‌رێك بۆ ئازادى و خۆشگوزه‌رانى و ژيان و هاوبه‌شى مرۆڤايه‌تى به‌ده‌ستهێنرا. به‌ڵام له به‌شێكى وڵاتانى دونيادا، وێڕاى بوونى ده‌ستوورى نووسراو و دادگا و دامه‌زراوه‌ى ده‌ستووريى، ڕه‌وايه‌تى و شه‌رعييه‌تى به‌شێكى زۆر له سيسته‌مى سياسى و حوكمڕانيى له ژير پرسيارى جددى دايه، پرسه‌كانى ديموكراسييه‌ت، پاراستنى ماف و ئازادييه‌كان، كه‌ڕامه‌تى مرۆڤ و هاونيشتمانيبوون، سه‌روه‌رى گه‌ل، هه‌ڵبژاردنى ده‌ورى، ده‌ستاوده‌ستكردنى ئاشتييانه‌ى ده‌سه‌ڵات، مافى كه‌مينه و بڕياردانى چاره‌نووس له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ى گه‌وره‌دان. \n له پێناو بونيادنانى حوكمڕانيى ده‌ستوورى ڕاسته‌قينه، ياساناسانى بوارى ياساى ده‌ستووريى سه‌رده‌م بيرۆكه‌ى پێويستى بوونى دادگايه‌كى ده‌ستووريى نێوده‌وڵه‌تى ده‌خه‌نه ژێر نه‌شته‌رى لێكۆڵينه‌وه‌و توێژينه‌وه‌ى زانستى و به‌دواى وه‌ڵامى چه‌ند پرسێكى سه‌ره‌كى ده‌گه‌ڕێن، به‌وه‌ى ئاخۆ ئه‌م دادگا‌یه ده‌توانێ چ جێكه‌وتێكی هه‌بێت له به‌رجه‌سته‌كردنی ده‌ستوریه‌ت و پاراستنی تاك و كۆمه‌ڵگه‌كان له حوكمی سته‌مكاری و ده‌رفه‌ت بۆ ره‌خساندنیان تا به به‌ها نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان دوور له توندوتیژی و ئاژاوه بژین و بۆ پێشكه‌وتن و گه‌شه‌سه‌ندنی به‌رده‌وام كۆشش بكه‌ن. ئه‌م توێژينه‌وه‌يه، هه‌وڵيكى زانستييه بۆ ليكۆڵينه‌وه‌و وردبوونه‌وه له بيرۆكه‌ى دامه‌زراندنى دادگا‌ى نێوده‌وڵه‌تى بۆ ياساى ده‌ستوورى، خستنه‌ڕووى تايبه‌تمه‌ندييه بابه‌تى و رێكارييه‌كانى ئه‌م دادگايه و ڕوونكردنه‌وه‌ى به‌ربه‌ست و پێشبينييه‌كانى داهاتووى.","PeriodicalId":303943,"journal":{"name":"Academic Journal of Nawroz University","volume":"51 1","pages":"0"},"PeriodicalIF":0.0000,"publicationDate":"2023-08-17","publicationTypes":"Journal Article","fieldsOfStudy":null,"isOpenAccess":false,"openAccessPdf":"","citationCount":"0","resultStr":null,"platform":"Semanticscholar","paperid":null,"PeriodicalName":"Academic Journal of Nawroz University","FirstCategoryId":"1085","ListUrlMain":"https://doi.org/10.25007/ajnu.v1n1a1947","RegionNum":0,"RegionCategory":null,"ArticlePicture":[],"TitleCN":null,"AbstractTextCN":null,"PMCID":null,"EPubDate":"","PubModel":"","JCR":"","JCRName":"","Score":null,"Total":0}
引用次数: 0